هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێران دەکات سەرجەم شەقامە سەرەکی و لاوەکییەکان لە حاڵەتی بەستندایە، داوا دەکات لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی ئاگادارییەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "لێژنەی فریاگوزاری سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێران دەکاتەوە کە ئێستا سەرجەم شەقامەکانی ناوشار و شەقامە سەرەکی و لاوەکییەکان و شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود بەگشتی لە حاڵەتی بەستندایە و شوفێری تێیدا مەترسیدارە".
ئەوەشی خراوەتەڕوو " مەترسی ڕووداوی هاتووچۆ هەیە، تکا و داوامان لە شوفێران ئەوەیە بەهیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و شۆفێری نەکەن، تکا دەکەین با تووشی ڕووداو و کارەساتی هاتووچۆیی نەبن".
هەر لە ئاگادارییەکەدا هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە حاڵەتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە:-
ژمارە 100 سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش / پارێزگای سلێمانی P.JCC
ژمارە 188 کۆنترۆڵی هاتووچۆ
ژمارە 115 بەرگری شارستانی
ژمارە 122 فریاگوزاری تەندروستی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.