سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد و جەختییان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی سیاسی لە عێراق کردەوە.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ هەینی پێشوازى له جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد و دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی عێراقیان تاوتوێ کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵيى عێراقيان تاوتوێ كرد.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له عێراق و گه‌يشتنى هێز و لايه‌نه‌كان به تێگه‌يشتنێكى كۆكه‌ره‌وه‌ى هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێک كه بتوانێت ته‌حه‌دييه‌كان تێپه‌ڕێنێت و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانى بكات، كێشه‌كانيش به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر- به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
هەروەها له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه گرنگه له كاتى خۆي‌دا ئه‌نجام بدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.