له خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیاو له گه‌ری بیسته‌می خوله‌كه یانه‌ی ئه‌رمینیا بێلفێلد بووه میوانی یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر .
یارییه‌كه له‌سه‌ر ستادیۆمی كۆمهرز بانگ ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی پێنج یاریزان پاتریك ویمه‌ر گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد، له ناوه‌راستی ئه‌م گێمه‌ش ئه‌لیكسانده‌ر شویڤ گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه ئه‌رمینیا بێلفێلد .
له گێمی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری به‌خۆوه نه‌بینی و یاریه‌كه به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و ئه‌رمینیا بێلفێلد حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به بیست و یه‌ك خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چوارده‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتیش تووشی شه‌شه‌م دۆراندن هات و به بیست‌و هه‌شت خال له پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.