Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 13:10

ئەمڕۆ خاڵی سنووری پێشخابوور کرایەوە

کوردستان TV
100%

 بەرپرسی خاڵی سنووریی پێشخابوور  رایگه‌یاند،  ئەمڕۆ ئەو خاڵە سنوورییە بۆ رەوانەکردنی ھاوکاریی مرۆیی و کارمەندانی رێکخراوە خێرخوازییە بیانییەکان کراوەتەوە، بۆ ئەوەی ھاوکاری بۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستان رەوانە  بکرێت و خۆشیان سەردانی رۆژئاوای کوردستان بکەن.
شەوکەت بەربەھاری، بەرپرسی خاڵی سنووریی پێشخابوور، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند، ئەمڕۆ خاڵی سنووریی پێشخابوور کراوەتەوە، بۆ ئەوەی کارمەندانی بیانی لە رێکخراوە خێرخوازییە بیانییەکان بچن بۆ رۆژئاوای کوردستان و ھاوکاری بۆ خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ خۆیان ببەن.
ڕاشیگه‌یاندووه‌، مەبەستی کردنەوەی خاڵی سنووری، بۆ ئەوەیە کە ھاوکارییە مرۆییەکان رەوانەی رۆژئاوای کوردستان بکرێن، بۆیە ئەمڕۆ دەرگای خاڵی سنووری کراوەتەوە تا ھاوکارییەکان بە خەڵک بگەن.
پێشتر بە ھۆی ئەوەی لایەنگرانی پەیەدەی سەر بە پەکەکە ھێرشیان کردە سەر خاڵی سنووریی پێشخابوور، ئەو خاڵە سنووورییە داخرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.