Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 13:10

لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا ڕەوشی کۆڕۆنا و ڤایرۆسی هەڵگەڕاوی ئۆمیکڕۆن تاوتوێکرا

کوردستان TV
100%

ڕەوشی کۆڕۆنا و ڤایرۆسی هەڵگەڕاوی ئۆمیکڕۆن و ڕێکارەكانی خۆپارێزی و دەستنیشانکردن و چارەسەرییەکان ، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و شاندی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بوو.

کۆبوونەوەی هاوبەش له‌نێوان  د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی لەگەڵ شاندی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO کە پێکهاتبوو لە  (د. چێکوو ئیهیکوازۆ) یاریدەدەری سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوەندی سەرەکی، جنێف و تیمی نووسینگەی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپرس و ستافی ئۆفیسی عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌ڕێوه‌چوو.

لە کۆبوونەوەكه‌دا تەوەرەکانی ڕەوشی کۆڕۆنا و ڤایرۆسی هەڵگەڕاوی ئۆمیکڕۆن و ڕێکارەكانی خۆپارێزی و دەستنیشانکردن وچارەسەرییەکان و پڕۆژە پێشنیار و ڕێکارەکانی چاکردنی سیستەمی تەندروستی و داتا و زانیاری و ڕێنماییەکانی باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی باسی لێوەکرا.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری تەندروستی سوپاسی ڕۆڵی ڕێکخراوی ناوبراوی کرد بەتایبەتی سوپاسی تیمی ئۆفیسی عێراق و ئۆفیسی هەرێمی کوردستان و ئۆفیسی وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕۆڵی سەرەکی و هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، هەروەها چەندین تەوەری گرنگ و کاری هاوبەش و پلان و بەرنامەی داهاتوو گفتوگۆی لەسەرکرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.