Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:10

به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران کچێکی کوردی ته‌مه‌ن 8 ساڵ کوژرا

کوردستان TV
100%


 به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران، لە ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی ماکۆ، کچێکی تەمەن هەشت ساڵی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ کوژرا و خۆشکەکەشی بە سەختی بریندار کرا.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، 19/1/2022، له‌ پارێزگای زه‌نجان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران لە ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەکی کوردی خەڵکی ماکۆ، کچێکی تەمەن 8 ساڵ کوژرا و خۆشکەکەشی بە سەختی بریندار کرا.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن: له‌و ڕووداوه‌دا، هێزە ئینتیزامییەکانی ئێران لە سنووری شاری زەنجان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەکی کورد کردووە و کچە 8 ساڵەکەی ئەو بنەماڵەیە بە ناوی مەزگین پڵەنگی بە هۆی بەرکەوتنی گولـلە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
هه‌نگاو ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، هەروەها، خۆشکی مەزگین بە ناوی فەلەک پەڵەنگی، کە تەمەنی 16 ساڵە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە یەکێک لە نه‌خۆشخانه‌كانی زه‌نجان له‌ژێر چاودێری و چاره‌سه‌ری پزیشكیدایه‌.
سەرچاوەیەکی ئاگادار، به‌ ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤی ڕاگه‌یاندووه‌: هێزە ئینتیزامییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک لە پشتەوە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری ئەم بنەماڵەیە كردووه‌، كه‌ دایك و دوو كچ و كوڕه‌كه‌ی بوون، ئه‌و خێزانه‌ خەڵکی گوندی مەلا حەسەن، سەر بە شاری ماکۆ لە پارێزگای ئورمیه‌ بوون و بە مەبەستی سەردانی خزمێکیان بەرەو تاران چوون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.