بانکی ناوەندی ڕووسیا پێشنیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنان و مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی کرد و ئاماژەی بە مەترسییەکانی بۆ سەر سیستەمی دارایی و ژینگەی وڵاتەکە دەکات.
بانکی ناوەندی ڕووسی لە ڕاپۆرتێکیدا زیانەکانی دراوە ئەلیکترۆنییەکانی خستۆتەڕوو وبەهۆی مەترسییەکانی دراوەکە داوا دەکات بەکارهێنان و مامەڵەکردن پێیەوە قەدەغە بکرێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا بانکی نەوەندی ئاماژەی بەوە کردووە کە دراوە ئەلیکترۆنییەکان مەترسییان لەسەر سیاسەتی دراوی وڵاتەکە هەیە، هەروەها مەترسیدارن بۆ سەر ژینگەی سەوزایی ئەو وڵاتە.
هەروەها بڕیاروایە کە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی وڵاتەکە ئەو تەوەرە بخرێتە بەر باس و تاوتوێ بکرێت، هەروەها بڕیاری لەسەر دەدرێ.
جێی باسە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی قەدەغەکردنی دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە ڕووسیا، نرخی ئەم دراوانە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.