پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، دوای گۆڕانكاری شاره‌وانییه‌كان، له هه‌ندێك قایمقامیه‌ت و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش گۆڕانكاری ده‌كرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند: گۆڕنكارییه ئیدارییەکان به‌شێكیان په‌یوه‌ندی به كه‌مته‌رخه‌می لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر هه‌بووه، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌یان كاری باشیان كردووه و له جێگه‌ی دیكه خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
هەروەها گوتی: له‌ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پۆسته ئیدارییەکان ڕاگه‌یه‌ندرا كه ئه‌وه كارێكی ئاسایی و یاساییه، ده‌كرێت له هه‌موو كاتێكدا ئه‌و گۆڕانكارییه ئیدارییانە ئه‌نجام بدرێت.
گوتیشی: ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئێستا ئه‌نجام دراون به‌شێكیان په‌یوه‌ندی به بۆشایی ئیداری هه‌بووه، به‌شێكی دیكه‌شیان كاری باشیان كردووه و له جێگه‌ی دیكه‌دا داده‌نرێن، به‌ڵام هه‌ندێك گۆڕانكاری په‌یوه‌ندی به كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێره‌وه هه‌یه كه له 30ی ئۆكتۆبه‌ر و 17ی دیسه‌مبه‌ری ڕابردووه‌وه ڕوویاندا.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "دوای پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر له مانگی ڕابردوو به‌شێك له‌و گۆڕانكارییه ئیدارییانە له شاره‌وانییه‌كان ئه‌نجام دران، به‌ڵام هێشتا گۆڕانكاری دیكه‌ش ماوه و له قایمقامیهتییهكان و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاشکراشی کرد کە بابه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی 30ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو ته‌واو بووه، به‌ڵام قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی لافاوه‌كه‌ی 17ی مانگی ڕابردوو ته‌واو نه‌بووە و هێشتا هه‌ڵمه‌ته‌كه كۆتایی نه‌هاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.