Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:39

سووریا.. ژمارەی کوژراوانی گرتووخانەکەی گوێران گەیشتە نزیکەی 90 کەس

کوردستان TV
100%


بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دەوروبەری گرتووخانەی سەناعە لە گەڕەکی گوێرانی حەسەکەی كوردستاني سوريا بەردەوامە و، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارانی داعش بەردەوامی هەیە. هەر ئەمڕۆ دووجار فڕۆکەکانی ئەمریکا دەوروبەری گرتووخانەکەیان کردووەتە ئامانج، هاوکات لەگەڵ گەیشتنی کاروانێکی پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هێزە ئەمنییەکان دەیانەوێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆنتڕۆڵی گرتووخانەکە بکەنەوە، چونکە تا ئێستا چەند بەشێکی گرتووخانەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی داعشدایە.
روانگەکە راشيده‌گه‌ێنێت، تا ئێستا ژمارەی ئەو داعشانەی کە هەڵهاتوون و دەستگیر کراونەتەوە گەیشتووەتە 136 کەس، بەڵام دەیان چەکداری دیکە نەگیراون و ژمارەی راستەقینەی هەڵهاتووەکانیش دیار نییە. دەربارەی زیانە گیانییەکان، روانگەکە جەختی کردەوە، تا ئێستا 89 کەس کوژراون، 56 کەس لەو ژمارە چەکداری داعشن، 28 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان و پاسەوانی گرتووخانەکەن و 5 کەسیشیان مەدەنین، بەڵام ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە، چونکە چارەنووسی دەیان کەسی دیکە لە هەردوولا دیار نییە، ئەمە جگە لە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە بریندار کە برینەکانیان سەختە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.