موقته‌دا سه‌در ،رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دوای ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای له عێراق له پارێزگای دیاله‌و هه‌ڵاتنی ده‌یان چه‌كداری داعش له به‌ندیخانه‌یه‌كی شاری حه‌سه‌كه،له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاند :نابێت كرده‌وه‌كانی داعش، وره‌ی گه‌ل و چاكسازیكاران، بۆ ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی دابه‌زێنن.
هه‌روه‌ها سه‌در ده‌ڵێت: كه‌سانێك بابه‌تی تیرۆر زیاد له پێویست گه‌وره ده‌كه‌ن، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس، تۆقاندن و تایه‌فه‌گه‌ری له‌نێو خه‌ڵكی عێراق.
هاوكات موقته‌دا سه‌در داوا له گرووپه چه‌كدارییه‌كه‌ی، سه‌رایا سه‌لام ده‌كات هاوشانی هێزه ئه‌منییه‌كان، له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدابن، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك.
جێگای ئاماژه‌یه دوای تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ،رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در،هێزه‌كانی گرووپی سه‌رایا سه‌لام شه‌وی رابردوو له‌چه‌ند شوێنێكی شاری به‌غدا بڵاوه‌یان پێكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.