له هه‌فته‌ی بیست ودووه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش به‌م دواییه بارسا چه‌ند ڕۆژێكی سه‌ختی به‌ڕێكرد، ئه‌ویش دوای دۆڕانی له یاری كلاسیكۆی قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به یانه‌ی ڕیال مهدریدو ماڵئاواییكردنی له قۆناغی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌تله‌تیك بلباو.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاری به‌رامبه‌ر ئالاڤێش یاریزانانی باسا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر چاڤی هێرناندیز سازكرد.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو، عوسمان دێمبلی فه‌ڕه‌نسی به‌شداری له مه‌شقه‌كان كرد، ئه‌ویش سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بارسا هه‌یه‌تی كه داوای لێده‌كرێت له‌م زستانه‌دا چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه، هاوكات پێكانی یاریزان ئانسۆ فاتی گورزێكی كوشنده‌ی دیكه بوو كه به‌ر تیپه كاتالۆنیه‌كه كه‌وت.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت فاتی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له یاریگاكان دووربكه‌وێته‌وه، بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی سیی و دوو خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه، ئالاڤێسیش به حه‌ڤده خاڵ له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ند دێت .
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی ئالاڤێش
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.