له میانی گه‌ری بیست و سێیه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی مارسیلیا بووه میوانی یانه‌ی لانس و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای بۆلێرت دیلیلیس به‌رێوه‌چوو ، گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه ته‌نها گۆلێكی تێدا تۆمار كرا ئه‌ویش یاریزان دیمتری بایت به‌لێدانی سزا‌و له خوله‌كی سی‌وچوار تۆماری كرد‌و مارسیلیای له‌یاریه‌كه پێشخست .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی حه‌فتاوحه‌وت سیدریك باكامیۆ گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ مارسیلیا تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش یازدهمین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كرد‌و به چل خال پارێزگاری له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان كرد ، یانه‌ی لامسیش تووشی حه‌وته‌م دۆراندن هات و به سی‌و سێ خال له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه .
له‌خولی فه‌ڕه‌نسادا مارسیلیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لانس تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.