دوای ئهوهی رووسیا هێزهكانی زیاتر له سنووری ئۆكراینا كۆ كردهوه و مهترسیی چوونی سوپای رووسیا بۆ ئۆكراینا زیادی كرد، ئەمریکا بڕی 90 تۆن چەک و تەقەمەنی رەوانەی ئۆکراینا کرد.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆکراینا لەو بارەوە ئاماژە بەوە دەدات: “ئەو ھاوکارییە کە بۆ بەرگریکارانی بەرەی پێشەوەی ئۆکراینا رەوانە کراوە، نیشاندەری پەیوەستیی بەھێزی ئەمریکایە بەرامبەر مافی بەرگریکردنی شەرعی ئۆکراینا لە سەروەری خۆی، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی ھاوکاری لەم جۆرە بە مەبەستی بەھێزکردنی سوپای ئۆکراینا”
وڵاتانی رۆژئاوای نیگەرانن و هۆشداری سزای ئابووریی قورس دەدەنە رووسیا ئەگەر بیەوێت ئۆکراینا داگیر بکات، رووسیاش ئەوە رەت دەکاتەوە نیازی هێرشکردنە سەر ئەو وڵاتەی هەبێت، بەڵام ئەمریکا دەیەوێت رووسیا بە کشاندنەوەی سەربازەکانی لە نزیک ئۆکراینا، ئەوە بسەلمێنێت.
یٔەمریکا بڕی 90 تۆن چەک و تەقەمەنی ڕەوانەی یٔۆکراینا کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.