وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند: گوژمەیەك بۆ پەرەپێدانی 5 پرۆژەی تۆڕی ئاوی دەوروبەری هەولێر خەرج كرا.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاری خۆیدا بڕیاری دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی تۆڕی ئاو و سێكتەری ئاو لە سنووری پارێزگەی هەولێر، كە گوژمەكە زیاتر لە 65 ملیۆن دینارە و لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر خەرج كراوە.
وهزارهتی شارهوانی ڕایدهگهێنێت، پڕۆژهكان بریتین له:
-پرۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی گرتك روست لە قوشتەپە.
-كڕینی ئامێری ئۆتۆككلەیف بۆ تاقیگەی كۆنترۆڵی جۆری.
-تۆڕی ئاوی گەوڕەكی ڕزگاری لە باسرمە.
-دیزایكردنی تاخم غەتاس و ڕاكێشانی كارەبای سەرەكی بۆ بیری ئاو لە گوندی شێوەدەر/دارەشەكران.
-پرۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەكی پیرداود لە شەمامك.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.