پاش کەمێکی دیکە شاندێکی باڵای وەزارەتی دادی لوبنان بە سەرۆکایەتی وەزیری داد دەگاتە هەرێمی کوردستان و بڕیاروایە لەگەڵ وەزیری دادی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
عەبدولخالق محەمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی باڵای وەزارەتی دادی لوبنان بە سەرۆکایەتی هێنری خوری وەزیری دادی لوبنان و سوهەیل ئابوود سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لوبنان و چەندین بەرپرسی دیپلۆماسی دیکەی وڵاتەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاند: شاندەکە لەلایەن فرسەت ئەحمەد وەزیری دادی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد کە بڕیاروایە شاندەکە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فرسەت ئەحمەد وەزیری دادی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.