وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆڕۆنای بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتۆته قۆناغی مه‌ترسیداره‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئاشكرای كرد: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا به كۆی گشتی له هه‌رێمی كوردستان 5363 پشكنینی نوێ بۆ هاووڵاتییان كراوه و ده‌ركه‌وتووه 1122 تووشبووی نوێ له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زۆرترین تووشبوو له شاری هه‌ولێر تۆماركاوه كه 838 تووشبووی نوێ بووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین پشكنین له‌و شاره ئه‌نجامدراوه، ڕێژه‌ی تووشبووی نوێ له پارێزگاكانی تریش به‌مشێوه بوونه: سلێمانی 53، دهۆك 191 و گه‌رمیان 40.
وه‌زاره‌ت هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 حاڵه‌تی مردنیش هه‌بووه كه یه‌كێكیان له هه‌ولێر بووه و دووانیش له پارێزگای دهۆك.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 240 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش تۆماركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.