دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له ته‌قته‌ق گیانله‌ده‌ستدانی پیاوێك و برینداربوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
هاوكار عه‌لی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه بۆ (كوردستان تیڤی) ڕأیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگای نێوان ته‌قته‌ق – سێگردكان ڕوویداوه و ئۆتۆمبێلێكی پیكاب له تهلانێك كه‌وتۆته‌وه خواره‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌داخه‌وه تێیدا پیاوێك گیانی له‌ده‌ستداوه و هاوسه‌ره‌كه‌شی به سه‌ختی بریندار بووه.
هه‌روه‌ها ڕأیگه‌یاند: هه‌ردوو قوربانییه‌كه ژن و مێردن و خه‌ڵكی گوندی ئاوماڵن، پیاوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و ژنه‌كه‌ش كه برینداره ئه‌ویش باری ته‌ندروستی ناجێگیره.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه ڕاشیگه‌یاند: ژنه‌كه ئێستا گواستراوه‌ته‌وه بۆ شاری هه‌ولێر به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.