Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 14:38

به‌هۆی زۆربوونی کۆڕۆنا.. بڕیار له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێ

کوردستان TV
100%

 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد، تا ئێستا داوای دووباره‌ سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژه‌ی تووشبوونی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆری تووشبوونی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنیش تۆمار كراوه‌.

ڕیاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ت ژماره‌ی تووشبووان ناكاته‌ پێوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی مه‌ترسیدار ڕابگه‌یه‌نێ، چوكه‌ ژماره‌ی پشكنینی‌ ڕۆژانه‌ جێگیر نییه‌، بۆیه‌ ژماره‌ی تووشبوو ناكرێته‌ پێوه‌ر بۆ ڕاگه‌یاندنی چوونه‌ نێو حاڵه‌تی مه‌ترسیدار و خراپه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا هیچ داواكارییه‌ك بۆ ڕاگرتنی ده‌وامی قوتابییان نه‌بووه‌، هه‌روه‌ها هیچ پلانێكیش پێشكه‌ش نه‌كراوه‌ بۆ دووباره‌ ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌هۆی زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووانه‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری یه‌كه‌م و كۆتای په‌تای كۆڕۆنا بریتییه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی ڤاكسین.

له‌ كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ تا ئێستا شه‌پۆڵی چواره‌می ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ عێراق له‌ژێر كۆنتڕۆلدایه‌ و نه‌گه‌یشتۆته‌ قۆناغی زۆر مه‌ترسیداره‌وه‌.

 

 

 

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.