عـەلی فـەیلی ـ شـرۆڤەکـاری سـیاسـی له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به عـێراق .. بەردەوامیی مـلملانێی سـیاسـی و هـەڕەشە ئـەمنیەکـانرایگهیاند :
ئه‌و هه‌موو ئالۆزییه ، به به‌رنامه‌یه ، هه‌ڵاتنی زیندانیانی داعش ، ئه‌و ئالۆزییه‌ی نێو شیعه‌و سیناریۆیه‌ك هه‌یه له سه‌ر ناوچه‌كه ، ئیستا كاریگه‌ری ئه‌و ره‌وشه له سه‌ر ناوچه‌كه بوونی هه‌یه ، ئێران وه‌كو جاران هه‌ژموونی له سه‌ر عێراق نییه ، زیاتر ئێران خه‌ریكی ناوه‌خۆی خۆیه‌تی نه‌ك وه‌زعی ده‌ره‌وه .
چواچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر سه‌ر به ئێرانن ، سه‌درییه‌كانیش ئیراده‌یه‌كی عێراقییان هه‌یه ئه‌وه‌ش زیاتر وای كردووه ملمڵانێكان قوڵ ببنه‌وه ، زۆرینه‌یه‌كی نیشتیمانی هه‌یه هه‌وڵ ده‌دات حكومه‌تێكی نیشتیمانی بێته كایه‌وه .
تا ئیستا نه‌توانراوه هۆكاره‌كانی بنبركردنی داعش چاره‌سه‌ر بكرێت ، حكومه‌ته‌كانی عێراقی زیاتر كێشه‌ی خۆیان هه‌بووه و نه‌یانتوانییوه چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره ئه‌منییه بكه‌ن .
هه‌وڵ هه‌یه به‌شێك له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بێنه ناو حكومه‌ت ، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت .هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌ی
دانـا کاتـب ـ ئەندامی خولی پێشـووی پەرلەمانی عێراق لای خۆیه‌وه سه‌باره به‌و پرسه روونیكرده‌وه
به‌رای من ئێران ده‌ستی له ره‌وشه‌كه هه‌یه ، ئه‌و رووداوانه‌ش مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ناوچه‌كه نه‌ك بۆ سه‌ر عێراق به ته‌نیا ، ئه‌و رووداوانه زیاتر روونكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی ده‌وێ ، چونكه ده‌بینین لایه‌نه‌كان تێڕوانیینیان زۆر دژ به یه‌كه ، هێزه هاوپه‌یمانه‌كان وه‌كو پێویست ئه‌و تیرۆریستانه‌یان له‌ناو نه‌بردووه ، هه‌روه‌ها نه‌یانتوانییوه هێزی پێشمه‌رگه پڕ چه‌ك بكه‌ن وه‌ك پێویست ، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكه پێویسته زیاتر چاوه‌دێری بكرێت .
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق نه‌یانتوانییوه داعش له ناو ببه‌ن ، راستكردنه‌وه‌ی ره‌وشه پێویستی به چاككردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئابووری بكرێت ، هه‌وڵ بدرێت ره‌وشی سیاسی سه‌قامگیر بێت ، هه‌روه‌ها ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هه‌مان شێوه سه‌قامگیری پێوه دیار بێت .
عێراق پێویستی به هێزی هاوپه‌یمانان هه‌یه چونكه حۆی نه‌یتوانییوه هێزی هه‌والگری و چه‌كی به‌هێزی هه‌بێت .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.