به‌رپرسێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێشبینی كرد به‌مزووانه ڤایرۆسی جۆری گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له ئه‌وروپا كۆتایی پێ بێت.
هانس كلۆگه به‌ڕێوه‌به‌ری لقی ئه‌وروپای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: تا مانگی ئاداری داهاتوو 60%ی هه‌موو دانیشتووانی ئه‌وروپا تووشی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن ده‌بن و بێگومان تا ئه‌و كات تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی ده‌بینه‌وه.
كلۆگه بۆ ئاژانسی (فڕانس پرێس) ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌م كاته هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌وروپا به‌رگریی دژی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له جه‌سته‌یدا په‌یدا ده‌بێت و ئیتر ورده ورده ڤایرۆسه‌كه له‌ناو ده‌چێت.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌و مه‌رجه‌ی ڤایرۆسه‌كه دووباره خۆی نه‌گۆڕێت و جۆرێكی تر سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هۆشداری دابوو كه دوای ئۆمیكڕۆن ڤایرۆسی گۆڕاوی جۆری تر سه‌رهه‌ڵده‌دات و قه‌یرانی كۆڕۆنا به‌ردوام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.