ته‌نیا له ئیداره‌ی خۆسه‌ری باشووری كوردستان 9 گرتووخانه‌ی گه‌وره هه‌ن كه به هه‌زاره‌ها زیندانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی تێدایه، گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌ش غوێرانه كه دوو ڕۆژ به‌ر له ئێستا له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر بۆ ده‌ركردنی زیندانییه‌كان.
سه‌رجه‌م گرتووخانه‌كانی زیندانییانی داعش ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی شاره‌كانی حه‌سه‌كه، ڕه‌قه و دێره‌زوور و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) پاسه‌وانی و ئیداره ده‌درێن.
گرتووخانه‌ی غوێران ده‌كه‌وێته باشووری گه‌ڕه‌كی غوێران له پارێزگای حه‌سه‌كه، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌كانی زیندانییانی داعش كه 5 هه‌زار زیندانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی تێدایه كه به‌شێكیان سه‌ركرده‌ی پێشووی ڕێكخراوهكهن، ئه‌م گرتووخانه‌یه پێشتر گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری حه‌سه‌كه بووه.
هه‌ر له حه‌سه‌كه و له نزیك غوێران، گرتووخانه‌یه‌كی تر به‌ناوی گرتووخانه‌ی سناعه هه‌یه كه ده‌كه‌وێته نێو ماڵان، پێشتر قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی سناعه بووه و دوای شكستی تیرۆریستانی داعش له باغۆز له ئاداری 2019 بوو به گرتووخانه و ئێستاش زیاتر له هه‌زار زیندانی داعشی تێدایه.
ئه‌م گرتووخانه‌یه له تشرینی دووه‌می ڕابردوودا ئاژاوه‌ی تێدا دروست بوو و به‌شێك له زیندانییانی داعش له‌نێو گرتووخانه‌كه مانیان گرت به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی و خراپی دۆخیان له‌نێو گرتووخانه‌كه.
له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری شه‌دادی له باشووری ده‌شتی حه‌سه‌كه، گرتووخانه‌ی كامبا بولغار هه‌یه كه ئه‌ویش 5 هه‌زار زیندانی داعشی تێدایه، ئه‌م گرتووخانه‌یه نزیكه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌وه چاودێرییه‌كی چڕ ده‌كرێ.
هه‌ر له ناوچه‌ی شه‌دادی، گرتووخانه‌یه‌كی تر به‌ناوی شه‌دادی بوونی هه‌یه كه ئه‌ویش سه‌دان زیندانی داعشی تێدایه.
له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌شتی حه‌سه‌كه گرتووخانه‌ی دێریك – مالكییه هه‌یه، ئه‌م گرتووخانه‌یه چه‌ند مه‌ترێك له‌ژێر زه‌ویدایه و سه‌دان تیرۆریستی داعشی تێدا زیندانه.
یه‌كێكی تر له گرتووخانه‌كان كهسرهیه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای دێره‌زوور، نزیكه‌ی 500 داعشی تێدایه، ئه‌م گرتووخانه‌یه تاڕاده‌یه‌ك جیاوازه و زیندانییه‌كان هه‌موویان گرینگ‌ترین سه‌ركرده‌كانی داعشن، گرتووخانه‌كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی ناوچه‌یه‌كی ئه‌منی و سه‌ربازی له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی كۆنیكۆی ئه‌مه‌ریكی.
له قامیشلۆ گرتووخانه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی ڕه‌مێلان كه سه‌دان زیندانی داعشی تێدایه، له‌گه‌ڵ گرتووخانه‌یه‌كی تر به‌ناوی ناڤگهر له شاری قامیشلۆ كه چه‌ند مانگێك پێش ئێستا 60 زیندانی داعشی تێدا گواسترایه‌وه.
له شاری ڕه‌قه گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی هه‌یه كه سه‌دان زیندانی داعشی تێدایه.
ته‌نیا له شاری حه‌سه‌كه 7 گرتووخانه هه‌یه كه گه‌وره‌ترینیان گرتووخانه‌ی غوێرانه و 5 هه‌زار زیندانی داعشی تێدایه، دوای ئه‌ویش گرتووخانه‌ی سناعه دێت كه زیاتر له هه‌زار زیندانی داعشی تێدایه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی (سكاسی نیوز) به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێستا زیاتر له 12 هه‌زار زیندانی داعش بوونیان هه‌یه كه له 70 ڕه‌گه‌زنامه‌ی جیاوازی جیهان پێكهاتوون و زۆرینه‌شیان ئێستا له سووریا و عێراق زیندانین.
جێی باسه ئه‌بوو ئیبراهیم هاشمی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش داوای له ئه‌ندامانی كردبوو هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ده‌ركردنی زیندانییه‌كانیان له گرتووخانه‌كانی سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.