Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 08:15

له‌ گوندێکی که‌رکووک تیرۆریستانی داعش هێرشیان کرد

کوردستان TV
100%


ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م تیرۆریستانی داعش له‌ گوندێكی سنووری شاری كه‌ركووك هێرشێكیان ئه‌نجام دا.

هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی یه‌رغوون له‌ شاره‌دێی ڕه‌شاد له‌ باشووری شاری كه‌ركووك.

ڕاشیگه‌یاند: چه‌كداره‌كانی داعش له‌ گونده‌كه‌ شوانێكیان به‌ناوی (شاهر جامل نحۆ) ڕفاندووه‌.

تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی كه‌ركووك و سوپای عێراق هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م هێرشه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر گوندی یه‌رغوون ئاشكرا نه‌كردووه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.