لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی یانە پلە یەکەمەکانی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێی (La Liga)دا، یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی 1-0 سەرکەوتن یانەی یدیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس-دا تۆمار کرد.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ تەواو بوو و لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا، بارسێلۆنا لە خولەکی 87دا لە رێگەی فرێنکی دو جۆنگ-ەوە گۆڵی تۆمار کرد.
بارسێلۆنا بە یارییەکی کەم خاوەنی 35 خاڵە و ریزبەندی پێنجەمی خولەکەی گرتووە.
یانەی بارسێلۆنا کە لە هەفتەی رابردوودا، بەرامبەر یانەی ئەتلەتیک بلباو دۆرا و لە جامی شاهانە دوورخرایەوە، دوای بردنەوەی سێ یاریی کۆتایی، ورەی بۆ گەڕایەوە.
یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ لە ریزبەندی 19هەمی خولەکەدایە.
لالیگا.. بارسێلۆنا سهرکهوتنی بهسهر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.