Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 07:19

وەزارەتى خوێندنى باڵا: بەبێ کارتى ڤاکسین مامەڵەى هاوڵاتیان ڕایى ناکرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت: لە ڕێکەوتى (١/٢/٢٠٢٢) بەدواوە پێویستە هاوڵاتیان لەکاتى سەردانیان بۆ وەزارەت کارتى وەرگرتنى ڤاکسینیان پێ بێت، بەپێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانى وەزارەت بکەن بۆ ڕایکردنى مامەڵەکانیان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئاماژە کردن بە بڕیارى سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لێژنەى باڵاى ڕوبەڕوبەنەوەى کۆرۆنا، لە گشتاندنێکدا بەژمارە (١٣٨٨) لە ڕێکەوتى (٢٣/١/٢٠٢٢) چەند بڕیارێکى بۆ پاراستنی سەلامەتى گیانی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان لە دامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرد:

یەکەم: ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت کە پێکوتە (ڤاکسینى) دژە کۆرۆنایان وەرگرتوە، پێویستە تاکو ڕۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتى (٢٧/١/٢٠٢٢) وێنەیەک لە ناسنامە یاخود کارتى وەرگرتنى پێکوتە (ڤاکسین)ى دژە کۆرۆنا، بۆ دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى/ بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى لە دیوانى وەزارەت بنێرن.

دوەم: ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت پێکوتە (ڤاکسینى) دژە کۆرۆنایان وەرنەگرتوە، بەبێ تێستى کۆرۆنا کە (٤٨) سەعاتى بەسەردا تێپەڕنەبوبێت، ڕێگەى پێنادرێت بێتە دەوام و بەنەهاتو هەژمار دەکرێت، لەڕۆژى دەرچونى ئەم نوسراوە.

سێیەم: لە دواى ڕێکەوتى (١/٢/٢٠٢٢) بەدواوە هیچ کەسێک ڕێگەى پێ نادرێت سەردانى بە وەزارەتەکەمان بکات بەبێ هەبونى کارتى ڤاکسین یان ئەنجامدانى تێستى کۆرۆنا کە (٤٨) سەعاتى بەسەردا تێپەڕنەبوبێت.

جێگەى ئاماژە بۆکردنە لەلایەن تیمى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستی و سەلامەتى لە وەزارەتەکەمان ڕاستاندن بۆ بەڵگەنامەکان دەکرێت ئەگەر ڤاکسینى وەرنەگرتبێت ڕێگەیان پێ نادرێت بێنە ناو دیوانی وەزارەت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.