Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 14:38

تەندروستی عێراق: کەسانی سەروو 18 ساڵ دەتوانن ژه‌می سێیەمی ڤاکسین وەربگرن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە کەسانی سەروو 18 ساڵ، دەتوانن ژه‌می سێیەمی ڤاکسین وەربگرن.
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژە بەوە دراوە بەئامانجی زیاترکردنی بەرگریی لەشی ئەو کەسانەی کە سوودمەندبوون لە ڤاکسینەکان و پاراستنیان لە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بڕیاردراوە کە کەسانی سەروو 18 ساڵ، ژه‌می سێیەمی ڤاکسین وەربگرن.
باس لەوەش کراوە، بڕیارەکە لە کۆبوونەوەی لیژنەی زانستیی راوێژکاریی بۆ پرۆگرامی خۆپارێزیی دراوە کە لە 15 ئەم مانگە ئەنجامدراوە.
ئەمەیش لە کاتێکدایە تا ئێستا دوو ملیۆن و 154 ھەزار و 237 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 24 ھەزار و 287 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و 78 ھەزار و 422 کەسیش چاکبوونەتەوە.
ھەروەھا تا ئێستا، نۆ ملیۆن و 58 ھەزار و 68 کەس لە عێراق، ژه‌می یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.