لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا، تیرۆریستێک و 18 تۆمەتبار لە پارێزگای بەغدا دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزە ئەمنییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی رۆژھەڵات و رۆژئاوای بەغدا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، تیرۆریستێک کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو و 18 تۆمەتبار دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەر و ژمارەیەک پارچە چەکی بێ مۆڵەتدا گیراوە.
شانەی ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.
له بهغدا 18 تیرۆرستی داعش دهستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.