لە ئاکامی زنجیرەیەک بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، چوار تیرۆریستی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین کوژران.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، ھەروەھا پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە میانی چوار ھێرشدا، ژمارەیەک پاشماوەی داعشیان لە رۆژھەڵاتی چیای مەکحول باکووری پارێزگای سەڵاحەددین، بۆردومان کردووە.
لیوا یەحیا رەسوڵ راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا، چوار تیرۆریستی داعش کوژراون.
باسی لەوەش کردووە ئەنجامدانی بۆردومانەکان، تەواوکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە باشووری قەزای حەزەر باشووری رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، ئەنجامدرا و لە میانیدا سێ تیرۆریست کوژران کە دووانیان پلەی سەرکردەیان هەبوو لەنێو رێکخراوەکەدا.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ ھەروەھا جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ھێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی عێراق.
له پارێزگای سهلاحهددین 4 تیرۆرستی داعش کوژران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.