کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی خەڵکی چەمچەماڵ لەگەڵ قائیمقام و نوێنەرانی قەزاكه کۆبووەوە.
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24 ى 1 ى 2022، له كۆبوونه‌وه‌ی كه‌مال محه‌ممه‌د وەزیری کارەبا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و نوێنه‌رانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، داواکاریی خەڵکی چەمچەماڵی بە هەر (9) شارەدێ و (435) گوندەکەی بە مافێکی رەوا و ئاسایی دانا و، بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانی بەپێی تواناییەکانی وەزارەت خزمەتی خەڵکەکەی بکات، کە بەداخەوە بە هۆی سەرماوە خواست لەسەر کارەبا بەرز بووەتەوە و لە ئەنجامدا ماوەکانی پێدانی کارەبا کەم بووەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:
- بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی تەکنیکی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا، شاندێکی باڵای وەزارەت، سەردانی قەزای چەمچەماڵ دەکات.
- کار بۆ دابینکردنی 3 وێستگەی مۆبایل کارەبا بۆ ئەو شارەدێیانەی چەمچەماڵ دەکرێت، کە کێشە بارزۆریی کارەبایان هەیە.
- گرفتی هێڵ و فیدەرەکانی کارەبای قەزاکە چارەسەر دەکرێن.
- وێستگەی 132 کەی ڤی لە چەمچەماڵی دەخرێتە کار.
- ئەو شوێن و ئاوەدانیانەی کە کارەبای نیشتمانیان نییە، دەرخستەیان بۆ دەکرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه به‌وه‌كردووه، قائیمقامی چەمچەماڵ، هەوڵە مەیدانییەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ دانانی 3 وێستگەی مۆبایلی کارەبا و وێستگەی 132 کەی ڤی و دانانی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 25 مێگاواتی کارەبا بە وزەی خۆر و چارەسەرکردنی گرفتی ئەو گوندانەی کە کارەبای نیشتمانی‌یان نییە، گرنگ نرخاند.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.