لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە باشووری پارێزگای کەرکووک ، سێ پۆلیسی فیدراڵیی کوژران و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست کەوتوون، بۆمبێک لە ناوچەی دۆڵی چای سەربە قەزای داقووق باشووری پارێزگای کەرکووک کە گومان دەکرێت، لەلایەن پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش چێندرابێت، بە کاروانێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییدا تەقیوەتەوە.
ھەر بەپێی زانیارییەکان لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، سێ پۆلیسی فیدراڵیی کوژراون و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگای پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.
لهتهقینهوهیهکدا 3 سهربازی سوپای عێراق لهکهرکوک کوژران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.