Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 12:51

موسڵ.. تیرۆرستێک له‌ خاڵێکی پشکنین ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
100%

لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی و دژەتیرۆری عێراقدا، تیرۆریستێک لە پارێزگای  موسڵ دەستگیرکرا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ھەواڵگریی سەربازیی و دژەتیرۆر لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکیان لە خاڵی پشکنینی دەروازەی ناحیەی تەل عەبتە رۆژئاوای موسڵ، دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، ھەوڵیداوە لە قەزای حەزەر باشووری رۆژئاوای پارێزگای موسڵ، بچێتە ناحیەی تەل عەبتە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.