به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسایه‌كی تایبه‌ت به ھونه‌رمه‌ندانی كوردستان ، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢٢/١/٢٤، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان به‌سه‌رپه‌رشتی جلال په‌رێشان جێگری سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، پێشوازیان له نیاز نوری نه‌قیبی سه‌ندیكای ھونه‌رمه‌ندانی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دۆخی ھونه‌ری كوردی و بارودۆخی ھونه‌رمه‌ندانی كوردستان كرد، ئه‌ندامانی لێژنه ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه كه بارودۆخی ھونه‌ر و ھونه‌رمه‌ندان پێویستی به ڕێكخستنی زیاتر ھه‌یه، سه‌ندیكای ھونه‌رمه‌ندان داوایان له لێژنه كرد كه ھاوكار بن بۆ ده‌رچوواندنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی سندوقی خانه‌نیشینی ھونه‌رمه‌ندان بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتری ھونه‌رمه‌ندانی كوردستان بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه ئه‌ندامانی لیژنه ڕایانگه‌یاند كه ھه‌ماھه‌نگ ده‌بن بۆ ده‌رچوواندنی یاسایه‌ك كه خزمه‌تی ھونه‌رمه‌ندان و ھونه‌ری كوردی بكات .
ئا-كامران
لێژنه‌ی ڕۆشنبیری له‌گه‌ڵ سه‌ندیکای ھونه‌رمه‌ندانی کوردستان کۆ ده‌بێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.