Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 05:08

لە هەڵمەتێکدا ده‌ستگیرا بەسەر ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی 3 تۆمەتبار

کوردستان TV
100%

 

بەڕیوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر ڕایگەیاند، توانرا لەناو شاری هەولێر دەستبگیرێت بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر، لەگەڵ دەستگیرکردنی 3 تۆمەتبار.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان توانرا لەناو شاری هەولێر دەست بگیرێت بەسەر بڕی  52 گرام (جامایکا) و 40 گرام (کریستاڵ) و 32 گرام (حەشیش) و 15 گرام (هێرۆین) و (58) گرام دەنکە حەبی هۆشبەر".

ئەوەش خراوەتەڕوو "هەروەها توانرا 3 تۆمەتبار بەناوەکانی ( م.ئـ.ص ) و ( ن.ئـ. ع ) و ( ڕ. ئـ.خ ) دەستگیر بکرێن".

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.