Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 05:07

بە ڕووداوی هاتووچۆ لە هەڵەبجە کەسێک گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

 

هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگەی هەڵەبجە - عەنەب بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە هاووڵاتییەکی پیادە گیانی لەدەستدا .

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند:ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ڕێگەی سەرەکی هەڵەبجە - گوندی عەنەب دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (بی ئێم - ئەڤیۆ بار) پێکیاندادا و هاووڵاتییەکی پیادە گیانی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاند: ڕووداوەکە بەشێوەیەک ڕوویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری (BMW) لە دەستی وەریگرتووە خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلە ئەڤیۆکەدا پاشان لەدەستی وەریگرتووە خۆی کێشاوە بە پیادەی لێواری شەقامەکە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێ کردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.

  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.