Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 05:07

د. رێبوار بابکەیی  : به‌رژه‌وه‌ندی کورد و هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان ده‌بێت

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ بەرنامەی رۆژەڤی کوردستان  سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئاستەنگەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو د. رێبوار بابکەیی - ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  رایگه‌یاند :

ئه‌و ناكۆكییه‌ی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر پرسی سه‌رۆك كۆمار ، بۆ رۆڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، ئه‌ویش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌  كه‌ ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق .

 ئه‌و پرسه‌ش زیاتر واتا دانانی سه‌رۆك كۆمار له‌ رابردوو بۆ كورد بۆ رۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ سه‌رجه‌م كورد داوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی عێراق .

پۆل برێمه‌ر ئه‌وكات باسی له‌ رۆڵی سه‌رۆك بارزانی كردبوو كه‌ رۆڵی گرنگیان هه‌بووه‌ له‌و پرسه‌ .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و پرسه‌  واتا دانانی سه‌رۆك كۆمار پێویسته‌ زیاتر كورد به‌ ده‌سته‌جه‌معی و ته‌وافوق یه‌كلایی بكاته‌وه‌ ، نابێت هیچ لایه‌نێك ئه‌و پۆسته‌ به‌ ئیستیحقاقی خۆی بزانێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روویدا ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و لایه‌نه‌ پشت به‌ پێوه‌ر ببه‌ستێت .

راسته‌ عورفه‌ ئه‌و پۆسته‌ بۆ كورد بێت به‌ڵام عورف نیه‌ بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بێت .

د. رێبوار بابکەیی  گوتی : جه‌خت كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌ سه‌ر دانانی به‌رهه‌م ساڵح زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه‌ لێكترازان له‌ ناو یه‌كێتی روونه‌دات و به‌رهه‌م ساڵح نه‌وه‌ك په‌نا بۆ جیابوونه‌وه‌ بهاوێژێت .

هه‌روه‌ها یه‌كێتی په‌نا بۆ لێكترازانی كورد ده‌بات به‌ڵام ناتوانێت چاره‌سه‌ری لێكترازانی ناو حزبه‌كه‌ی خۆی بكات .

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ به‌رهه‌م ساڵح ته‌نها یه‌ك سوودی بۆ یه‌كێتی هه‌بوو ، ئه‌ویش سه‌ندنه‌وه‌ی 2 كورسی پارتی و خستنه‌ سه‌ر كورسییه‌كانی یه‌كێتی .

 

د. رێبوار بابکەیی  رایگه‌یاند كه‌ هێرش به‌ رۆژی رۆناك كرا سه‌ر هه‌رێم و كوردستان له‌لایه‌ن حشدی شه‌عبی و چه‌ند لایه‌نێكی چه‌كدار ، كوا رۆڵی سه‌رۆك كۆمار كه‌ پارێزه‌ری ده‌ستووره‌ . رۆڵی سه‌رۆك كۆمار له‌ 4 ساڵی رابردوو وه‌ك پێویست نه‌بوو ، هه‌ڵوێستێكی خۆی وه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستوور به‌ كار نه‌هێنا .

یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی رازی بوون به‌وه‌ی داواكاری كورد یه‌كبخه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌ به‌غدا ، كه‌چی له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ ته‌نها تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ، یه‌كێتی به‌لێنی خۆی شكاند و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌كرد و ده‌نگی به‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و نوێنه‌ری كورد نه‌دا . ئه‌وه‌ په‌یمان شكاندن بوو له‌ لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ .

باشه‌ چۆن یه‌كێتی كه‌ خۆی ده‌نگی نه‌دا به‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ، داوا له‌ لایه‌نه‌كان ده‌كات ده‌نگ به‌ به‌رهه‌م ساڵح بده‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ؟؟ له‌ سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ؟ به‌رای من یه‌كێتی تووشی ئیحراجییه‌كی سیاسی بووه‌ .

پێویسته‌ كورد كه‌سێك بكاته‌ سه‌رۆك كۆمار سوودی بۆ پێكهاته‌ی كورد هه‌بێت و پارێزه‌ری ده‌ستوور بێت . سیناریۆی 2018 دووباره‌ نابێته‌وه‌ .

جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ دڵنیام له‌ كۆتایی به‌رژه‌وه‌ندی كورد و هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌بێت

 

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

 

 

 

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.