ئێمە دەزانین کە هەموومان پێنج هەستمان هەیە و بریتین لە دەست لێدان، بینین، بیستن، بۆن و تامکردن، بەڵام هەموو کەس نازانێت کە هەستێکی دیکەمان هەیە بە ناوی "هەستی ناوەکی" کە دەکرێت بە هەستی شەشەم پۆلێن بکرێت.
زۆر کەس زاراوەی "هەستی شەشەم" بە چیرۆک و ئەفسانە دەبەستنەوە، بەڵام گۆڤاری زانستی "سروشت" لەبارەی هەستی شەشەمەوە توێژینەوەیەکی جیاوازی لەمبارەیەوە بڵاوکردۆتەوە.
توێژینەوەکە ڕاستی بوونی هەستی شەشەم لە مرۆڤدا دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو هەستە وا دەکات هەست بکەین بە برسیەتی و تینوێتی و پلەی گەرمی جەستەی خۆمان بکەین.
ئەوەش خراوەتەڕوو "هەرچەندە ئێمە تێبینی ئەم پڕۆسەیە ناکەین، بەڵام یەکێکە لە گرنگترین هەستەکان و ئاگادارمان دەکاتەوە لە بوونی هەر ناڕێکییەک لە جەستەماندا".
هەروەها توێژەران ئاماژە بە جیاوازی ئەو هەستە دەکەن لە نێوان ئافرەت و پیاودا، بەڵگە بەوە دەهێننەوە کە هەستەکانی (دڵەڕاوکێ و خەمۆکی) لە ئافرەتان بەھێزترە لە پیاوان، بۆیە هەستی شەشەم لە ئافرەتاندا بەهێزترە بەراورد بە پیاوان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.