ئه‌مڕۆ دووشه‌م وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمپانیای بای وۆته‌ری به‌ریتانی كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ستی چاكسازی له پڕۆژه‌كانی ئاوی ئیفراز 1 و 2 و 3 له‌گه‌ڵ دروستكردنی ئاوی ئیفراز 4 كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی ده‌یڤید هه‌نت كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا و خه‌سرۆ حوسێن بەڕێوەبەری كۆمپانیای باى وۆتەر و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
لە دیدارەكەدا كە ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ئامادەی بوو، بە وردی گفتوگۆ و بەدواداچوون لەبارەی جێبەجێكردنی تەواوی خاڵەكانی گرێبەستێكی وەزارەت لەگەڵ كۆمپانیای بای وۆتەری بەریتانی تایبەت بە چەند پرۆژەیەكی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەولێر و سلێمانی و دووکان کرا.
كۆمپانیای بای وۆتەر لە ساڵی 2005 گرێبەستێكیان لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ جێبەجێكردنی چاکسازی لە پرۆژەكانی ئاوی ئیفراز1و2و3 لە شاری هەولێر واژوو كردووە، لەگەڵ دروستکردنی پڕۆژەی ئیفراز4، هەروەها پڕۆژەی چارەسەری ئاوەڕۆی سلێمانی و نۆژەنکردنەوەی پڕۆژەی ئاوی دووکان، بەڵام تاوەكو ئێستا نەتوانراوە سەرجەم خاڵەكانی گرێبەستەكە تەواو بكرێن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی كردەوە كە پێویستە كۆمپانیای جێبەجێكار بە پلان و میكانیزمی نوێ هەوڵی جێبەجێکردنی خاڵەكانی گرێبەستەكە بدات، چونكە بەلای حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە گرینگە کە ئەو سێكتەرانە پەرە پێ بدات.
لە بەرامبەریشدا شاندەكەی كۆمپانیای بای وۆتەر جەختیان كردەوە كە دەیانەوێت لە ماوەیەكی نزیكدا سەرجەم ئەو وردەكارییانەی كە پێویستن چارەسەری بكەن و ڕوونیان كردەوە كه ئامانجیان لەو سەردانە گرتنەبەری ڕێكارە پێویستەكانە بۆ ئەوەی خاڵەكانی گرێبەستەكە جێبەجێ بكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.