قه‌یرانی ئۆكراینا تا دێت قووڵتر ده‌بێته‌وه‌و ئه‌مریكا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی گرتووه‌ته به‌ر، هاوكات نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، ده‌ڵێت داواكاری ئه‌مریكا له كارمه‌ندانی دیپلۆماتی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی به خاووخێزانه‌وه ئۆكراینا جێ بهێڵن، به‌و واتایه نایه‌ت كه 'جه‌نگ نزیكه هه‌ڵبگیرسێت.
ئه‌مریكا چی ده‌كات ..
له‌و باره‌یه‌وه جۆن كێربی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)، ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی له‌پێناو پشتیوانییكردن له هێزی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه ناتۆ له ئه‌گه‌ری چالاككردنه‌وه‌ی بۆ دۆخی چاوه‌ڕواننه‌كراو له قه‌یرانی ئۆكراینادا،8500 سه‌ربازی خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
له‌كاتێكدا كه گرژییه‌كان به‌هۆی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رباز و جبه‌خانه له‌سه‌ر سنووری ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیاوه، رووی له هه‌ڵكشانه، ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی باڵی خۆرهه‌ڵاتی ناتۆ، سه‌رگه‌رمی پلاندانانه.
جۆن كێربی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد گرژییه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان رووسیا-ئۆكراینا هه‌ڵكشاون و رایگه‌یاند: "به فه‌رمانی سه‌رۆك و له‌ژێر رێنمایی وه‌زیر ئۆستن-دا، ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی ئەوه‌ی سوپا بخاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی گرتووه‌ته به‌ر. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و له‌نێویشیاندا پشتیوانییكردن له هه‌ر زنجیره دۆخێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو له ئه‌گه‌ری ده‌ستبه‌كاربوونی هێزی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی سه‌ربه ناتۆ".
كێربی ئاشكرای كرد، له‌ئێستادا هه‌شت هه‌زار و 500 سه‌رباز خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه و له رۆژانی داهاتووشدا به‌پێی بڕیاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له راگه‌یاندنی ورده‌كارییه‌كان. جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌و سه‌ربازانه ته‌نها له حاڵه‌تێكدا ره‌وانه ده‌كرێن كه هێزی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ناتۆ چالاك بكرێته‌وه و له ئێستاشدا هیچ بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه نه‌دراوه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پێنتاگۆن باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌كرێت ئه‌و سه‌ربازانه له ئه‌مریكاوه ره‌وانه بكرێن و ده‌شكرێت له ناوچه‌كه‌وه شوێنگۆڕكێیان پێ بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جێن ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی، ئاشكرای كرد وه‌ك رێكارێك له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی گریمانه‌كراوی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرینا به هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌یان گوتووه ئۆكراینا جێبهێڵن به‌ڵام له ئێستادا پلانی ده‌ربازكردنیان نییه.
جێن ساكی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا له كۆشكی سپی، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به گرژییه‌كانی نێوان ئۆكراینا-رووسیا كرد.
ساكی باسی له‌وه‌كرد سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ڤیدیۆكۆنفڕانسێك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپییه‌كانی سه‌باره‌ت به ئۆكراینا ئه‌نجامده‌دات و گوتی: "له‌میانیدا تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی دیپلۆماتی، رێگرییكردن و به‌رگرییكردن ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانی میدیای ئه‌مریكا كه باس له‌وه ده‌كه‌ن "ئیداره‌ی بایدن وه‌ك رێكارێك ره‌نگه سه‌رباز ره‌وانه‌ی باڵی خۆرهه‌ڵاتی ناتۆ كه وڵاتانی باڵتیك و پۆڵه‌ندان بكات"، جێن ساكی رایگه‌یاند: "هیچ كاتێك بژارده‌ی ئه‌وه‌ی كه هاوكاریی زیاتر پێشكه‌شی هاوپه‌یمانانمان بكه‌ین له‌سه‌ر مێز، كه له حاڵه‌تی داگیركارییدا، لانه‌داوه. له‌وباره‌یه‌وه راوێژمان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانمان و وڵاتانی باڵی خۆرهه‌ڵات، به‌رده‌وامه".
ساكی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له خانه‌واده‌ی دیپلۆماته‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه ئۆكراینا جێبهێڵن و هۆشداریی گه‌شتكردنی بۆ وڵاته‌كه بۆ مه‌ترسیدارترین ئاست به‌رزكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: "له ئێستدا پلانێكی ده‌ربازكردنمان له ئۆكریناوه نییه. به‌ڵام به هاووڵاتییانی ئه‌مریكا ده‌ڵێین وڵاته‌كه جێبهێڵن".
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌هۆی ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له ئۆكراینا ده‌ستی كردووه به كشاندنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له كیێڤ.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا له‌سه‌ر ئۆكراینا ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه له‌گه‌ڵ خاووخێزانیان له كیێڤ ده‌كێشنه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له كیێڤ كراوه ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌نجامدانی كاروباره بنه‌ڕه‌تییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به پێویست زاندراوه هاووڵاتییانی به‌ریتانیا گه‌شت بۆ ناوچه‌كانی دۆنتسك، لوهانسك و كریمیا نه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ناچاریش نه‌بوون نه‌چنه ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئۆكراینا.
ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مریكا رێنمایی دا به كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له كیێڤ كه له‌گه‌ڵ خاووخێزانیاندا ئۆكراینا جێ بهێڵن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا 23ی كانوونی دووه‌م راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه كه تیایدا هاتووه "بۆیان ده‌ركه‌وتووه رووسیا پلانی داناوه بۆ دروستكردنی حکوومەتێکی لایه‌نگری رووسیا له ئۆكراینا'.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جۆزێپ بۆڕێڵ، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، رایگه‌یاند كه هۆكارێك له‌ئارادا نییه بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆكراینا جێ بهێڵن و دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و رووسیا به‌رده‌وامن.
جۆزێپ بۆڕێڵ به‌رله كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا و چۆنێتیی كاردانه‌وه‌یان و دوا ره‌وشی دانوستانه‌كان له بڕۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا، بۆ میدیاكاران دوا.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا كه داواكاری ئه‌مریكا له كارمه‌ندانی دیپلۆماتی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی به خاووخێزانه‌وه ئۆكراینا جێ بهێڵن به‌و واتایه نایه‌ت كه 'جه‌نگ نزیكه هه‌ڵبگیرسێت' گوتی: "(وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكه‌ن هۆكاره‌كانی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه. ئێمه ئه‌وه ناكه‌ین، چونكه هۆكارێكی دیارییكراو نییه بۆ ئه‌مه. تا دانوستانه‌كان به‌رده‌وام بن، پێویست ناكات بابه‌ته‌كه گه‌وره بكرێت. هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكراینا جێ بهێڵین، به‌ڵام له‌وانه‌یه لای بلینكه‌ن زانیاریی زیاتر هه‌بێت".
جۆزێپ بۆڕێڵ له وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا كارمه‌ندانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و خاووخێزانیان له ئۆكراینا ده‌مێننه‌وه؟" گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه هیچ بڕیارێك نه‌دراوه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.