مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له‌ڕێگه‌ى نوشته‌و فاڵ گرتنەوه‌وه فێڵیان له‌هاوڵاتیان كردبوو.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى هاوڵاتییه‌ك سكاڵاى له‌بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا تۆماركرد له‌دژى سێ تۆمه‌تبار كه له‌ڕێگه‌ى نوشته‌و فاڵ گرتنەوەوە فێڵى لێكراوه‌و بڕى 600 دۆلاریان لێسه‌ندووه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى چوارچرا لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌ستپێكردوو دواى وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌ر توانرا هه‌رسێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت که فێڵیان له‌هاوڵاتیان كردووه‌و له‌ڕێگه‌ى په‌یجێكه‌وه له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك هاوڵاتیانیان فریوداوه .
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیده‌گه‌ێنێت، له‌ئێستا تۆمه‌تباران :
ه ، م ، ع له‌دایكبووى 1993
ه ، م ، ع له‌دایكبووى 1991
ر، ن ، م له‌دایكبووى 1991
به‌بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
3 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران که له‌ڕێگه‌ى نوشته‌و فاڵ گرتنەوه فێڵیان له هاووڵاتیان کردبوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.