Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 12:51

دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی تانەکانی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران

پێویستە بەر لە ھەشتی مانگی شوباتی داھاتووئەو تانانە یەکلایی بکاتەوە
کوردستان TV
100%

چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی تێڕوانین لە تانەکانی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران ساز بکات.

رۆژی 19ی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵیی دانیشتنی تێڕوانین لە تانەکانی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجام دا، بەڵام بڕیاردانی لەبارەی تانەکانەوە بۆ 25ی ئەم مانگە دواخست.

دوای ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم، یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق لە نۆی ئەم مانگە ئەنجام درا و لە دانیشتنەکەدا، محەمەد حەلبوسی وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەندامی فراکسیۆنی سەدر، حاکم زاملی بە جێگری یەکەم و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵا بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ھەڵبژێردران.

دوای ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران باسم خەزعەل خەشان بە پاساوی ئەوەی کە دانیشتنەکە و ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی نایاسایی بوون، سکاڵای لە دادگا تۆمار کرد.

رۆژی 13ی ئەم مانگە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا، کارەکانی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بەشێوەیەکی کاتی، رابگرێت.

پێویستە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بەر لە ھەشتی مانگی شوباتی داھاتوو، ئەو تانانە یەکلایی بکاتەوە کە لەبارەی لەبارەی نادەستوورییەتی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران تۆمار کراون، چونکە بەپێی بەپێی خاڵی/ب لە بڕگەی دووەم لە ماددەی 72ی دەستووری ھەمیشەیی عێراق، پێویستە لە ماوەی 30 رۆژ لە دوای یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرکۆمار لەلایەن ئەنجوومەنەکەوە دەنگی پێ بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.