سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گهیشته ئیمارات و لهگهڵ گەورە بەرپرسانی ئهو وڵاته کۆدەبێتەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گهیشته میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات) و لەلایەن د. موغیر خهمیس خهیلی، سهرۆكی فهرمانگهی گهشهپێدانی ئهبو زهبی، پێشوازی لێکرا.
لەو سەردانەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات کۆدەبێتەوە.
لە دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.