بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێر بڵاوکردەوە.
بهرێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ سێشهممه 25 ى 1 ى 2022 ، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت، لە کاتى بوونى نیمچە هەور یان زیاتر لە ئاسمانى ناوچەکەمان ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە ماوەیەکى کەم. پلەکانى گەرما بە یەک تا دوو پلە روو لە بەرزبوونەوە دەکات، بە تایبەت نزمترین پلەکانى گەرما ئەمڕۆ بە بەراوورد بە چەند رۆژى رابردوو بەرزبوونەوەى بە خۆوە بینیوە، بەمشێوەى خوارەوە لە سەنتەرى پارێزگاکان :
هەولێر- نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 6 پلەى سیلیزى.
سلێمانى - نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 1- پلەى سیلیزى.
دهۆک - نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 3 پلەى سیلیزى.
کهرکوک - نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 2 پلەى سیلیزى.
هەڵەبجە - نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 1- پلەى سیلیزى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.