یانه‌ی واتفۆرد به‌فه‌رمی كلاودیۆ ڕانێری ئیتاڵی له ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی دوورخسته‌وه، ئه‌ویش دوای ته‌نها سێ مانگ و نیو له ده‌ستنیشانكردنی به ڕاهێنه‌ری یانه ئینگلیزیه‌كه.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی ئه‌تله‌تیكی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه كه ئیداره‌ی واتفۆرد بڕیاریداوه تا پێنجی مانگی داهاتوو ڕاهێنه‌رێكی نوێ بۆ تیپه‌كه‌ی له شوێنی ڕانیێری ده‌ستنیشان بكات، ئێستاش یانه‌ی واتفۆرد به كۆكردنه‌وه‌ی چوارده خاڵ له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ندی خولی ئینگلته‌را دێتز.
جێگای باسه كلاودیۆ ڕانیێری له چواری ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو له شوێنی فرانشیسكۆ مونۆزی ئیسپانی بووه ڕاهێنه‌ری واتفۆرد، ڕانیێری ته‌مه‌ن حه‌فتا ساڵ كاروانێكی دوورودرێژی له كاری ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌یه‌و سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی چه‌ندین یانه‌ی به‌ناوبانگی له وڵاتانی ئه‌وڕوپا كردووه، وه‌ك یانه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مهدریدو چێڵسی و ڤالێنسیاو یوڤێنتوس و ڕۆماو فولهام و نانت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتووترین ئه‌زموونی ڕاهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیسته‌رسیتی بوو كه له وه‌رزی دووهه‌زاروپازده دووهه‌زاروشازده نازناوی خولی ئینگلته‌رای بۆ یانه‌كه به‌ده‌ستهێناو ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی بۆ خۆی و لیسته‌رسیتی تۆماركرد.
کلاودیۆ ڕانێری ئیتاڵی له ئه‌رکی ڕاهێنه‌رایه‌تی واتفۆڕد دورخرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.