ئەمڕۆ، سێشەممە 25/1/2022، شاعيري ناوداري كورد مامۆستا عەلی ئەشرەف نەوبەتی ناسراو بە ''پەرتەو کرماشانی'' کۆچی دوایی کرد.
عەلی ئەشرەف نەوبەتی ناسراو بە پەرتەو کرماشانی (لەدایکبووی 1932لە کرماشان) شاعیرێکی کوردە.
پەرتەو کرماشانی کوڕی ئەسەدووڵڵا لە 29ي ئەیلوولی 1931لە گەڕەکی بەرزەدەماخی کرماشان لە دایک بووە و هەر لەو شارەش خوێندنی تەواو کردووە. عەلی ئەشرەف لە کوردەکانی بەختیارییە و هەر لە منداڵییەوە لە ڕێگای بنەماڵەکەی لەگەڵ ئەدەب ئاشنا بووە. جگە لە شیعرەکانی پەرتەو کرماشانی، کەسایەتییەکەی زۆر بووەتە جێگای سەرنجی خەڵکی ناوچەكان.
پەرتەو کرماشانی بە دوو زمانی کوردی و فارسی خاوەنی بەرهەمە و زیاتر لە ٣٠٠٠ بەیت شیعری هەیە؛ هەرچەندە ڕێژەی شیعرە فارسییەکانی زیاترن بەڵام ئەو شیعرە کوردییانەی کە هۆنیویەتەوە لە ئاستێکی بەرز دان و لەناو ئەدەبی کوردی‌دا خاوەن پێگەیەکی تایبەتن. کاکڵی شیعرەکانیشی ئەوین و خۆشەویستی و هەستی نەتەوەییە. هۆنراوەکانی پەرتەو کرماشانی بە ڕواڵەت کلاسیکن بەڵام زمان و ناوەرۆکیان تازە و سەردەمیانەیە.
زۆر وتار و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی دەربارە شیعرەکانی پەرتەو کرماشانی نووسراوە و لە بواری نووسینی غەزلدا دوای شامی کرماشانی، پێشەنگی شاعیرانی باشووری رۆژهەڵاتی کوردستانە و بەشێکی شیعرەکانی لەلایەن گۆرانبێژانی ناودارەوە ئاوازیان بۆ دانراوە و بە گۆرانی گوتراون.
نموونەی شیعری مامۆستا پەرتەو کرماشانی:
ئاواره‌گه‌ی بێچاره‌گه‌ی بێخانمانم ئه‌رمه‌نی
ماڵت نیه‌زانم ها له کوو، ڕووح و ڕه‌وانم ئه‌رمه‌نی
شیرینزوانم ئه‌رمه‌نی، ده‌ردت وه گیانم ئه‌رمه‌نی
ترسم وه‌گه‌ردم تا نه‌که‌ی، بویشی بچوو، ده‌ر وا نه‌که‌ی
ئه‌مجا م دی دێوانه‌گه‌ی ئاگر وه‌گیانم ئه‌رمه‌نی
ت باو موسه‌ڵمانی بکه، له‌ی گه‌وره مێمانی بکه
هه‌رچی ک خوه‌ت زانی بکه، من ناتەوانم ئه‌رمه‌نی
بێخود ئه‌ڕا ترسی؟ خوه‌مم، قورسەده‌مم، خاترجه‌مم
مانگه‌شه‌وه، سایه‌ی خوه‌مه ها شان وه شانم ئه‌رمه‌نی
نەوش ئه‌وقه‌ره چشتی نییه، ده‌ر وا که بارم که‌فتیه
هه‌ر یه‌ی چکه نه‌زری بکه، ته‌ر بوو زوانم ئه‌رمه‌نی
ئه‌ر یه‌ی که‌سی له دشمه‌نی، پرسی یه له کووره سه‌نی
وه گیان هه‌رچی کافره ئویشم نیه‌زانم ئه‌رمه‌نی
له خوسه ئاگر گردمه، ڕێ ماڵتان گوم کردمه
ئه‌ر مردمیشم مردمه، مشتی سوخانم ئه‌رمه‌نی
پشتم له بار ده‌رد و خه‌م شکیا، نیه‌زانم چه بکه‌م
ده‌ردم یه‌سه له ماڵ خوه‌م بێخانمانم ئه‌رمه‌نی
ڕووژ و شه‌وم جوور یه‌که، ده‌ر وا که نه‌ومیدم نه‌که
ئاخر وه ناشه‌ڕ تازه م جاڵ و جووانم ئه‌رمه‌نی
ده‌ر وا که زۊتر «په‌رته‌و»ه، مێمانه‌گه‌ی ئاخرشه‌وه
یەی شووشە له‌و به‌دمه‌سه‌وه پڕ که بزانم ئه‌رمه‌نی
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.