١_دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر كێبڵێكی شۆڕ بووه‌وه له ئه‌گه‌ری پچڕاندن و مه‌ترسی بوونی ته‌زووی كاره‌با تیایدا.
٢_ دووركه‌وتنه‌وه له بینا و باڵه‌خانه ته‌واونه‌كراوه‌كان له ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی بیناسازی و به‌ربوونی ئه‌سكه‌له به‌ستراوه‌كان.
٣ نه‌وه‌ستان و دووركه‌وتنه‌وه له دره‌خته گه‌وره‌كان چونكه ئه‌گه‌ری شكان و هه‌ڵكه‌ندنی هه‌یه،
٤_ ئاگاداربوون له كاتی شوفێریكردن به تایبه‌تی له‌و كاتانه‌دا كه زریان و گێژه‌ڵووكه ته‌پوتۆز و خۆڵبارینی له‌گه‌ڵدایه و مه‌ودای بینن كه‌م ده‌بێته‌وه، و زۆر پێویسته ئاگاداری هێماكانی هاتووچۆ بین.
٥_ داخستنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی ناو ماڵ بۆ ڕێگریكردن له ته‌وژمی هه‌وایی به‌رده‌وام له ناو ماڵدا، كه ده‌بێته هۆی ڕووداوی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ.
٦_ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته و پێدانی زانیاری به مناڵان ده‌رباره‌ی زریان و گه‌رده‌لوول تاوه‌كو له كاتی دروستبوونیدا نه‌بێته هۆی ترسان و دڵه‌ڕاوكێیان چونكه زریان و گه‌رده‌لوول ده‌نگێكی ترسێنه‌ری هه‌یه.
٧_ئاگاداربوون له كاتی په‌ڕینه‌وه له شه‌قامه‌كان به تایبه‌تی له كاته‌كانی شه‌ودا چونكه زریان و گێژه‌ڵووكه زۆر جار به‌هۆی خۆڵ و تۆزه وه مه‌ودای بینین كه‌م ده‌كه‌نه‌وه به تایبه‌تی بۆ شۆفێران.
٨_ لابردنی هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه ترسی با بردن و جوڵاندنیان هه‌یه له له‌سه‌ر سه‌ربانی ماڵ و باڵه‌خانه‌كان بۆ ڕێگریكردن له ڕووداوی نه‌خوازراو له ئه‌نجامی كه‌وتنیان.
٩_دووركه‌وتنه‌وه و نه‌وه‌ستان له ژێر ریكلامه هه‌ڵواسراوه‌كان له شوێنه گشتییه‌كان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه.
١٠_ جێگیركردنی چه‌تر و چه‌رداخ و كۆشكی شوێنه گشتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گونجا و تووند‌و تۆڵ، به تایبه‌تی ئه‌و جۆرانه‌ی كه قاچی ئاسنینیان هه‌یه.
١١_ ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی كه به مادده‌ی (كۆبوند) ڕووپۆشكراوه له ئه‌گه‌ری بابردن و هه‌ڵدانی پارچه‌كانی له كاتی زریان و گه‌رده‌لوولدا.
12_ ئاگاداربوونی ته‌واوی تاوه‌ر و هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی و ئینته‌رنێت له ئه‌گه‌ری جووڵان و كه‌وتنه خواره‌وه‌یان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له سه‌ر یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون جێگیركراون.
13_ ده‌ستبه‌جێ خێرا په‌یوه‌ندی كردنی به به‌شی كۆنترۆڵی به‌رگری شارستانی سلێمانی ژماره (115) كه به بێ به‌رامبه‌ره له هه‌ر جۆره هێڵێكی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه، خوا نه‌كرده له كاتی ڕوودانی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراودا، له زووترین كاتدا تیمه‌كانمان بچن به‌هانایه‌وه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای سلێمانی
پێویسته چی بکه‌ین له کاتی هه‌ڵکردنی زریان و ڕه‌شه‌بای توند ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.