Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 03:03

پارێزگارى هەولێر: ئازادى ڕادەربڕین یەکێکە لە ئامانجەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان

کوردستان TV
100%

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر رایگه‌یاند: فەراهه‌مکردنى ئازادى ڕادەربڕین و ئازادى ڕۆژنامەوانى یەکێکە لە ئامانجەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمەش وایکردووە چەندین کەناڵى گەورە و دەزگاى میدیایی زۆر لەکوردستان دروستبێت.

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە 2022.1.25، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى وڵاتى فەڵەستین و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و ڕۆژنامە نووسان، ڕێکخراوى پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، لە ڕێورەسمێکدا ڕاپۆرتى پێشێلکارى ساڵى 2021ى خۆیان ڕاگەیاند.

لەڕێورەسمەکەدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخراوى ناوبراو بۆ گەیاندن و بڵاوکردنەوەى ڕاپۆرتى ساڵانەیان هیواى سەرکەوتنى بۆخواستن و ئاماژەى بەوەدا کە فەراهه‌مکردنى ئازادى ڕادەربڕین و ئازادى ڕۆژنامەوانى یەکێکە لە ئامانجەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمەش وایکردووە چەندین کەناڵى گەورە و دەزگاى میدیایی زۆر لەکوردستان دروستبێت و بوارى ڕۆژنامەگەرى بەگشتیى لە هەرێمى کوردستاندا پێ بنێتە قۆناخێكی پێشکەوتوو، بۆیە دەبێت یاسایی ڕۆژنامەنووسان بەگوێڕەى ئەو واقیعەی كه‌ ئەمڕۆ هەیە هەموار بکرێتەوە.

پارێزگارى هەولێر هەروەها تیشکى خستەسەر ئەوەى کە کارى ڕۆژنامەوانى تەنها پیشەنییە بەڵکو کارێکە وابەستەیە بە هەموو کۆمەڵگا و دەسەڵات و بەرپرسیاریەتییەکى کۆمەڵایەتییە، بۆیە دەبێت ڕۆژنامەنووسى ڕاستەقینە بە پابەندبوون بە یاسا بەرکارەکانى هەرێمى کوردستان و ئیتیكی کارى ڕۆژنامەوانى بەرپرسانە مامەڵە بکات و پەیامەکانیان لە خزمەتی کۆمەڵایەتى بگەێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.