وه‌ستایه‌ك له كاتی كاركردن له كامیۆنێكی بارهه‌ڵگردا له شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كه‌وێته ژێر بۆدی بارهه‌ڵگره‌كه و گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
سه‌نگه‌ر گۆران په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: له گوندی گرده‌پان سه‌ر به شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، پیشه‌وه‌رێك له كاتی كاركردندا له كامیۆنێكی بارهه‌ڵگر گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ڕاشیگه‌یاند: شایه‌دحاڵانی ڕووداوه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ڕووداوه‌كه به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی بۆدی بارهه‌ڵگره‌كه بووه كه وه‌ستایه‌كه كاری سێرڤس و چاككردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كرد.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وه‌ستایه‌كه ناوی (عامڕ سامی)یه و ته‌مه‌نی له‌نێوان 25-30 ساڵانه و خێزانداره.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه، نه‌شوان به‌رزنجی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه به‌ر له گه‌یشتنی بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش، پیشه‌وه‌ره‌كه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ته‌رمی ناوبراو گوازراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادی له شارۆچكه‌ی ئاكرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.