سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركووك ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م بۆمبێكی چێنراو به كاروانێكی هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه 4 قوربانی له هێزه‌كانی پۆلیسی لێ كه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا: بۆمبه‌كه به ئۆتۆمبێلێكی كاروانی تیپی 5ی پۆلیسی ئیتیحادی له گوندی زهعیتوون له شاری كه‌ركووك ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 4 پۆلیس برینداربوونه.
جێی باسه شه‌وی ڕابردووش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای عێراق له جۆری هه‌مه‌ڕ له گوندی تالیعه و ئه‌لبوو شه‌هاب له شارۆچكه‌ی داقووق هه‌ر له شاری كه‌ركووك 3 سه‌ربازی عێراقی هاتبوونه كوشتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.