ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، لەگەڵ شێخ محهمهد بن زاید جێنشینی ئهبوزهبی و جێگری فهرماندهی باڵای هێزه چهکدارهکانی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئیماڕات و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا و جەخت لە گرینگیی پتەوکردنی دۆستایەتی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماڕات کرا.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.