گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای باڵای فیدڕالی عێراق ڕایگه‌یاند كه بڕیارێكی لە شوێن خۆی و ئیجابی بوو.
مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: بڕیاری ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ویلائی وەستاندنی كاتیی كاری دەستەی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، بە یاسایی و دەستووریزانینی دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارێكی لە شوێن خۆی و ئیجابی بوو.
ڕاشیگه‌یاند: ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی خێراتربوونی هەنگاوە دەستوورییەكان و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت بۆ ئەوەی لەسەر ڕێڕەوی سروشتی و دروستی خۆی بڕوات.
جێی باسه ئه‌مڕۆ سێشه‌م دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دانیشتنی تێڕوانین له تانه‌كانی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ساز كرد و تێیدا بڕیاری دا كه دانیشتنی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی عێراق كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی تێیدا هه‌ڵبژێردران؛ ده‌ستوورییه و نایاسایی نییه.
دادگهكه هه‌روه‌ها بڕیاری پێشووی خۆی سه‌باره‌ت به وه‌ستاندنی كاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.