پۆلیسی كه‌ركووك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م كوشتنی یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی تیرۆریستانی داعش له شاره‌دێی ڕه‌شاد ڕاگه‌یاند.
پۆلیسی كه‌ركووك له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی فرقه‌ی 5ی پۆلیسی فیدڕالی له گوندی ئه‌بوو شه‌حمه له شاره‌دێی ڕه‌شاد له سنووری شاری كه‌ركووك له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا توانیان سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بكوژن.
ڕاشیگه‌یاند كه ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك بووه بۆ شه‌هیده‌كانیان.
هه‌ر له شاره‌دێی ڕه‌شاد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م فڕۆكه‌كانی سوپای عێراق چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان بۆردومان كردبوو و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زه‌ویش هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستان ئه‌نجامدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.